ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران باسی بوونی سیاسی و سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریای سەردەمی بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێت بۆ پاراستنی ڕێز و سەروەیی سووریا و موسڵمانان لەوێ بوون نەک داگیرکردنی خاکی ئەم وڵاتە. حسێن سەلامی، فەرمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران، هەڕەشەش لە ئیسرائیلیش دەکات و دەڵێت، سزای گەورە وەردەگرن و هەر لە خاکی سووریادا دەنێژرێن، بەڵام پێویستە چاوەڕێی کات بکەن.
سەلامی دەڵێت: “هەمووان دیتیان، تا ئێمە لەوێ بووین، ژیانی خەڵکی سووریا بەردەوام بوو، چونکە ئێمە دەمانویست ڕێز و سەروەریی ئەوان پارێزراو بێت، ئێمە نەچووبووین بەشێک لە خاکی سووریا بخەینە سەر خاکی خۆمان، نەچووبووین لەوێ بەدوای بەرژەوەندییە زێدەخوازییەکانی خۆمانەوە بین.”
ئەو دەڵێت: “ئێمە چووبووین نەهێڵین ڕێز و سەروەریی موسڵمانان پێشێل بکرێت.” سەلامی، ڕوو بە ئیسرائیل دەڵێت: هەر دوای ئەوەی کە سیستەمی سیاسیی سووریا ڕووخا، دیتتان چ ڕووداوگەلێکی ناخۆش ڕوو دەدەن. زایۆنیستەکان سزایەکی گەورە وەردەگرن، ئەو هەر لەو خاکەدا دەنێژرێن، بەڵام ئەمە پێویستی بە کەمێک کات هەیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

سەڵاح

به‌ بڕی مليارێك و 100 ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگه‌ی دێلێژە – سەنگاو جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین