zagros news agency

بەهای تومەنی ئێران هەروا لە دابەزینە

بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران لە دابەزین بەردەوامە و نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئەم وڵاتەدا لە٧٦ هەزار تومەن تێپەڕی.
لە مانگی ئادارەوە بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران لە ٦١ هەزار و ٨٠٠ تمەنەوە بە چەند قۆناغێک گەیشتە ئەم ئاستەی ئێستا.
هەرچەند ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا وەکوو هاوپەیمانی ستراتیژیی ئێران کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای پارەی نیشتمانیی ئێران بووە، بەڵام ڕەوتی گرانبوونی دۆلار لەو وڵاتە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دەستی پێ کرد و هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر خاکی یەکتریش کاریگەریی لەسەر گرانبوونی دۆلار هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوامن

سەڵاح

ئەردۆغان: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ژانی ١٥٠ ساڵە بهێنین

سەڵاح

ڤیدیۆ.. کەسێک دەستگیر دەکرێت کە لەسەر شەقام تەقەی لە شوفێرێکی دیکە کردبوو

سەڵاح