بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد كە لە بازگەكانی دێگەڵە و سماقووڵی دەست بەسەر زیاتر لە دوو كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “لە دوو چالاکییدا لە سەرەتاکانی ئەم مانگە تاكو 18/12/2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لە بازگەی (دێگەڵە) و (سماقوولی) توانییان بڕی (2.5) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردا بگرن.
بڵاویشی كردەوە “لەم دوو چالاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا 3 کەس دەستگیربکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانە لە شاری هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن”.
جەختیشی كردەوە كە “لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەر سێ تۆمەتبار کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.