بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازى له كونسولى نوێى ئيتاڵيا له ههرێمى كوردستان كرد.
سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسولی گشتيی نوێی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبايیی دەستبەکاربوونی لە كونسولى ئيتاڵيا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هاوکات ئامادەیيی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی نیشان دا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی، لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارەکانیان لە هەرێم.
کونسولی گشتيی نوێی ئیتالیا خۆشحاڵيی خۆی نیشان دا، کە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکار بووە. هیوای خواست بتوانن ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەیەننە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
پرسەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا و ڕەوشی سووریا و ناوچەکە بە گشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.