ڕاپۆرتە جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە چین، ئەمریکا و هندستان بەرپرسی سەرەکین لە تێکچوونی کەشوهەوا. چین بە تەنیا 30٪ی گازی ژەهراوی جیهان بڵاودەکاتەوە، ئەمریکاش لە پلەی دووەمدایە بەهۆی گازە کاربۆنییەکان، هەروەها هندستان بەهۆی گەشەی پیشەسازییەوە بەخێرایی لە ڕیزبەندییەکەدا بەرز دەبێتەوە.
لە بواری پاشماوەی پلاستیکیشدا، وڵاتانی ئاسیا زیاتر لە 80٪ی پلاستیکی ناو دەریاکان بەرهەم دەهێنن، ئەمریکاش پێشەنگی جیهانە لە بەرهەمهێنانی پلاستیک بۆ هەر تاکێک. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ئامانجەکانی پەیماننامەی پاریس بۆ کەمکردنەوەی گەرمای زەوی نەپێکرێن و ڕێژەی گازە کاربۆنییەکان لە 2026دا بە ڕێژەی 4٪ لە وڵاتانی سەرەکیدا بەرز ببێتەوە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە بێدەنگبوونی وڵاتە زلهێزەکان لە ئاست ئەم قەیرانە، جیهان بەرەو کارەساتێکی ژینگەیی بێگەڕانەوە دەبات. ئەگەر بە زووترین کات ڕێوشوێنی توند نەگیرێتەبەر، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای زەوی ئەنجامی ماڵوێرانکەری بۆ پاشەڕۆژی هەسارەکەمان دەبێت.

