ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا

 

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: “لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15  وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی  کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.”

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە: “تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.”

ڕێباز حەملان ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “بریارە سبەینێ یەکشەممە، 22-12-2024، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پارکی ڕەشکین دروست دەکرێت

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

sirwan