هاوژین رەسوڵ
رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سووریا كه‌م تا زۆر كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری، ئالۆزی روو له‌هه‌ر وڵاتێك بكات له‌چه‌ندی رووه لێكه‌وته‌ی ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری خۆی به‌جێ دێڵێ، رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی وڵاتی سووریاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ هه‌یه، به‌تایبه‌تی عێراق، چونكه عێراق مێژوویه‌كی درێژی له‌گه‌ل سووریا، له زۆر خاڵدا هاوبه‌شن، له‌ڕووی ئاینی و ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی لێك جیاناكرێنه‌وه، تا كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عس هه‌ردوو حزبی به‌عس له سووریا و عێراق هاوسۆز و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی یه‌كتربوون، له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسیش په‌یوه‌ندییه‌كانی زۆر له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق و سووریا هه‌بوو، له ساڵی 2014 داعش له سنوری سووریاوه گه‌یشته ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا و به‌شێكی خاكی عێراقی داگیركرد، سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له گروپه چه‌كداره‌كانی ناو عێراق و سووریا یه‌كه و پێكه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، هه‌رچه‌نده گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌م دوای سووریا تا راده‌یه‌كی زۆر بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ تا سه‌ر ده‌ست له هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵده‌گرن.
عێراق سنورێكی فراوانی له‌گه‌ل وڵاتی سووریا هه‌یه و ئه‌و سنوره‌ش زیاتر سێگوشه‌ی سوننه ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه رووداوه‌كانی سووریا بگوازرێنه‌وه عێراق، هه‌رچه‌نده له عێراق هێزی ئۆپۆزسیۆن نیه هاوشێوه‌ی سووریا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌و تاقم و گروپانه ژماره‌یان كه‌م نین كه چاوه‌ڕێی ئالۆزبوونی ره‌وشی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جووڵه بكه‌ن دژی حكوومه‌تی ئێستای عێراق، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقیش رۆژانی رابردوو ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، مه‌ترسی كۆده‌تای سه‌ربازی هه‌یه له عێراق و له ئاستی باڵاش هه‌ستی پێكراوه، چه‌ندین هێزی چه‌كدار هه‌ن له عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تدا نین و له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمیه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
ره‌نگه زیاتر چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌هێزبوونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش بێت له عێراق، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه، چونكه سرۆشتی گروپه تیرۆرستی و توندڕه‌وه‌كان وایه كه گه‌یشتنه ئاستێك ئیدی زۆر ده‌توێنه‌وه و پاشماوه‌كانیان ده‌خزێنه ناو گروپی دیكه‌ی هاوشێوه، له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق چه‌ندین گروپی جیهادی و تیرۆرستی دروستبوون، به‌ڵام له ئێستادا هیچیان نه‌ماون و تواونه‌ته‌وه و ناو گروپی تیرۆرستی داعش، له‌به‌ر ئه‌وه به بۆچوونی من ئه‌گه‌ری دروست بوونی گروپی دیكه هه‌یه زیاتر له به‌هێزبوونه‌وه داعش، به‌تایبه‌تی گروپی ته‌حریر شام سه‌ركه‌وتووبوو له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش شانسی زیاتر به گروپی هاوشێوه ده‌درێت بۆ ناو عێراقیش، ئاماده‌كارییه‌كانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو زوو ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام عێراق چه‌ند به‌هێزبێت رووداوه‌كانی سووریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رەوشی عێراق دروست ده‌كات زوو یا دره‌نگ.