zagros news agency

پاپای ڤاتیکان: شەڕی غەززە وەحشیگەرییە و شەڕ نییە

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان جارێکی دیکە ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە کرد، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە وەزیرێکی ئیسرائیلی بە ئاشکرا ئیدانەی داواکەی پاپای کرد، کە داوای لە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە سەربازییەکانی سەر غەززە بکات ئایا جینۆسایدی فەلەستینیەکانە یان نا.

پاپا لە وتاری ساڵانەی کریسمس دا بۆ کاردیناڵە کاسۆلیکییەکان، سەرەتا بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستی پێ کرد، کە تەنیا ڕۆژی هەینی لانیکەم 25 فەلەستینی لە غەززە کوژران.

پاپا لە وتارەکەدا گوتی: “ڕۆژی هەینی منداڵانی فەڵەستین بۆمباران کران، ئەمە دڕندەییە، ئەمە شەڕ نییە، ویستم ئەوە بڵێم چونکە دڵی مرۆڤ دەگرێت.” پاپا لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا ڕایگەیاند، “لووتبەرزی داگیرکەران، زاڵە بەسەر دیالۆگ لە فەلەستین.”

لە بەشێک لە کتێبەکەشیدا کە مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، پاپا ئاماژەی بەوە کردووە، هەندێک لە شارەزایانی نێودەوڵەتی دەڵێن: “ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات تایبەتمەندییەکانی جینۆسایدی هەیە.”

لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل نزیکەی 1200 کەس کوژران، دواتر ئیسرائیل بە چڕی بۆمبارانی غەززەی کرد، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 45 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 107 هەزار کەسیش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادبوونی دڵەڕاوکێکەری تووشبوون و مردن بە ئەنفلۆنزای لە یەزد و هۆرمۆزگان

یاسین

تا ئێستا نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوه

سەڵاح

یەکێتی ئەوروپا سزای کۆمپانیای گۆگل دەدات

یاسین