ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، هێرشبەرەکەی شاری مادیبورگی ئەڵمانیا دژە ئیسلام بووە

نانسی فیزەر وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا سەردانی شوێنی رووداوەکەی شاری مایدیبورگی ئەڵمانیای کرد و راشیگەیاند، ئەو کەسەی هێرشەکەی کرد و هاووڵاتیانی خستەبەر، دژە ئیسلام بوو ە وهەڵویستی دژی موسوڵمانان بووە.
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەشڵێت؛ ناتوانین بڵێن سروشتی هێرشەکە بۆ کوشتنی موسوڵمانان بووە، بەڵام نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و بەڵگە تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، ٢٠ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە بازاڕێکی تایبەت بە سەریساڵ لەشاری مادیبورگی ئەڵمانیا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و نزیکەی ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئەرکی سەربازانی لە عێراق بۆ دوو ساڵی دیکە درێژ کردەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بایرن میونشن بە ڕیمۆنتادا و ئەنجامێکی گەورە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە تەق تەقیش بەردەستن

سەڵاح