كه‌ناڵی سۆمه‌رییه له عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مریكا داواى له به‌غدا كردووه حه‌شدى شه‌عبی و گرووپه میلیشیاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و هه‌موو باره‌گا و كۆگاكانى چه‌ك و دروستكردنى مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان دابخات، له‌به‌رانبه‌ردا عێراق ڕه‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مه‌رجى هه‌یه، ئه‌مریكاش مه‌رجه‌كانى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ته‌نها چوار مانگى وه‌ك دوا واده بۆ داناوه.
كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر زارى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كانییه‌وه ده‌پرسێت، ئایا سه‌یر نییه كه “هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی” به‌رانبه‌ر نیازى ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی و گرووپه چه‌كداره‌كان، بێده‌نگ بێت؟
حوسام الحاج، پێشكه‌شكارى به‌رنامه سیاسییه‌كان له كه‌ناڵى (سۆمه‌رییه) به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانى كه‌ناڵه‌كه، ده‌ڵێت: “هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت وه‌ڵام بداته‌وه یان لانى كه‌م خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه نوێیه‌كان و هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و چه‌ك داماڵینی گرووپه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت، یان به‌پێی مه‌رجه‌كانیان”.
ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌مریكییه‌كان به ڕاسته‌وخۆیی چه‌ند داواكارییه‌كیان له حكوومه‌تى عێراقی هه‌بووه، له‌وانه‌ش : زۆر به‌په‌له و به بێ هیچ خۆدزینه‌وه‌یه‌ك گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان به‌ناوى (به‌ره‌ى مقاوه‌مه) له چه‌ك داماڵرێن و باره‌گانیان و بوونى جیوسیاسی و سه‌ربازییان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراقی نه‌مێنێت.
داوای دیكه‌ى ئه‌مریكییه‌كان، بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی به‌ته‌واوه‌تى: “چه‌كداره‌كانیان تێكه‌ڵ به ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بكرێن”.
داواكارى سێیه‌م چاره‌سه‌ركردنى كۆگا و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و گرووپه چه‌كداره‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كارگه‌كانى دروستكردنى مووشه‌ك و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، “ئه‌مریكییه‌كان وێنه و زانیارى وردیان له‌باره‌ى هه‌موو بنكه و كۆگاكانى ئه‌و میلیشیایانه داوه‌ته حكوومه‌تى عێراقی كه له‌ڕێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه گیراون و به‌ده‌ستهاتوون”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌دا، حكوومه‌تى عێراق له دواى تاوتوێكردنى دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه: “به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه، به‌ڵام واى ده‌بینێت كه میكانیزمه‌كان دروست نین، بۆیه داواى كردووه حه‌شدی شه‌عبی به‌م شێوه‌ی ئێستاى بمێنێته‌وه، به‌ڵام له ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆوه بكرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى، هه‌روه‌ها گرووپه چه‌كداره‌كان به ته‌واوه‌تى له چه‌ك داماڵرێن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و گرووپانه به شێوه‌ى سیاسی بمێننه‌وه و ده‌ستیان لێوه‌رنه‌درێت”.
حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌شى به ئه‌مریكییه‌كان ڕاگه‌یاندووه، كه ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ته‌واویان پێویسته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه و هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه بڕیاره له كۆتایی ساڵى داهاتوو بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌رجێكی دیكه‌ى عێراق ئه‌وه‌یه، خاكه‌كه‌ى نه‌كرێته هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی و هێرشی نه‌كرێته سه‌ر له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا، وه‌ڵامه‌كه‌ش له ڕێگه‌ى ئوردن و سعوودیه‌وه به ئه‌مریكییه‌كان گه‌ینراوه.
وه‌ك كه‌ناڵى سۆمه‌رییه ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا زۆر به خێرایی وه‌ڵامى حكوومه‌تى عێراقی به “ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێشنیار و مه‌رجه‌كان” داوه‌ته‌وه و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانى ئه‌مریكا و گره‌نتى ئه‌وه‌ش ناده‌ن كه كارى سه‌ربازى دژ به عێراق نه‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژى (30ى نیسانى 2025) وه‌ك دوا واده دانراوه بۆ جێبه‌جێكردنى مه‌رج و داخوازییه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كرێت، كه وڵاتێكه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌منییه‌تى ئه‌مریكا و هاوپه‌مانه‌كانى له ناوچه‌كه، ده‌گه‌یه‌نێت.