zagros news agency

حووسیەکانی یەمەن: ئێمە فڕۆکەی ئەمریکامان خستە خوارەوە

حووسیەکانی یەمەن دەڵێن، ئەو فڕۆکە جەنگییەکەی ئەمریکا دەڵێت بە هەڵە لێمانداوە کەوتووەتە خوارەوە، ئەوان خستوویانەتە خوارەوە
حووسیەکانی یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوەدەکەن؛ ئەو فڕۆکە جەنگییەی ئەمریکاییە‌ی ٢٢ی ئەم مانگە لەدەریای سوور کەوتەخوارەوە و سوپای ئەمەریکا گووتی بەهەڵە کەوتووەتەخوارەوە، بەموشەکی حووسیەکان خراوەتەوە خوارەوە.
حووسیەکان جەخت دەکەنەوە؛ فڕۆکەکە لەجۆری ئێف ئەی ١٨ بووە، چەند ناوچەیەکی یەمەنی بۆمباباران کردووە.
٢٢ی ئەم مانگە سوپای ئەمەریکا بڵاویکردەوە؛ فڕۆکەیەکی جەنگیان لە دەریای سوور بە مووشەکی خۆیان بە هەڵە خستووەتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حه‌ماس له‌سه‌ر پلانی ترامپ ڕاوێژ ده‌کات؛ بڕیاره‌که‌ی ڕه‌نگه‌ چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت

سەڵاح

کاراگەر ڕەخنە لە ئارنۆڵد دەگرێت

یاسین

بەریتانیا یەکەم پەناخوازی ڕەوانەی رواندا کرد

سەڵاح