ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵوێستی مانچستەر یونایتد سەبارەت بە گەڕانەوەی یاریزانی ئینگلیزی جادۆن سانچۆ.
سانچۆ لە سەرەتای وەرزی ئێستادا مانچستەر یونایتدی بەجێهێشت و تا کۆتایی ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە چێڵسی کرد.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی “GIVEMESPORT” دووپاتیکردەوە کە سانچۆ جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد.