zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ عارف ته‌یفور

     بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ری عارف ته‌یفور، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی راگه‌یاندز

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ / هەڤاڵی بەڕێز کاک ( عارف تەیفور)

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو(نەسرین خانی شێخ عەبدولقادری سەید ئەحمەدی خانەقا)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

 

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .

               

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ  د.ڕێواز فایق

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی دەکات

یاسین

هیچ هۆكارێك نییە سبەی ببێتە پشوو

دڵشاد