ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆناڵدۆ بە مەرج لە نەسر دەمێنێتەوە

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی، کاپتنی یانەی ئەلنەسری سعودی، بیر لە سێ بژاردە دەکاتەوە سەبارەت بە ژیانی وەرزشی خۆی، کە نزیکە لە کۆتایی.
ڕۆناڵدۆ (39 ساڵ) لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر، کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئەوەی کە ڕودی گالێتی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ڕێگەی ماڵپەڕی “تیمتۆک”ی بەریتانییەوە ڕایگەیاندووە، ڕۆناڵدۆ بیر لە 3 بژاردە دەکاتەوە بۆ ئەوەی باشترین کۆتایی ژیانی وەرزشی تۆپی پێی بنووسێت، دوای ئەوەی خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی نازناو و دەستکەوتی زیاتر ڕاگەیاند.
ئەو پسپۆڕەی گواستنەوەی یاریزانان ڕوونیشیکردەوە، یەکەم بژاردە کە ڕۆناڵدۆ بیری لێدەکاتەوە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیە لەگەڵ یانەی نەسر، بەڵام ئەوە بەندە بە هێنانی گرێبەستی بەهێز لە پلەی یەکەمدا بەمەبەستی یارمەتیدانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، لەبەر ڕۆشنایی پێشکەوتنەکەی تەمەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق 21 فڕۆکەی لە ئەمەریکا کڕی

یاسین

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق : ئەو کەسانەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر و کەرکووک و بازاڕی چەلێی دهۆکیان سووتاندووە، سەر بە پەکەکەن

یاسین

ئۆکرانیا: 24 فڕۆکەی ڕووسیامان خستووەتە خوارەوە

سەڵاح