zagros news agency

پیسبوونی هەوای بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

بەپێی داتاکان، پیسبوونی هەوای بەغدا لە نێوان چوار بەیانی تا هەشتی بەیانی ئاستێکی زۆر بەرز تۆمارکردووە.
بەپێی داتاکان، لوتکەی پیسبوون لە سەرتاسەری بەغدا لە نێوان کاتژمێر چوار بۆ پێنجی بەیانی بووە، هەروەها پێوەرەکانی پیسبوون گەیشتووەتە 570 پلە، واتە 1100% زیاترە لە ئاستی ئاسایی کە 50 و کەمترە.
بەرزترین پیسبوونی تۆمارکراو لە ناوچەی دۆرە لە نێوان چوار بۆ پێنجی بەیانیدا بووە، کە گەیشتووەتە زیاتر لە 702 پلە، کە یەکسانە بە 1400% زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی.
لەدوای ناوچەی دۆرە، ناوچەی سەوزی بەغدا دێت، کە ئاستی پیسبوون لە نێوان حەوت بۆ هەشتی بەیانیدا گەیشتە بەرزترین ئاست 593 پلە.
سەبارەت بە زەیونە، ئاستی پیسبوون لە نێوان کاتژمێر چوار بۆ هەشتی بەیانی، لە نێوان 570 بۆ 480 پلەدا بووە.
تا ئێستا نازانرێت بۆچی پیسبوونی هەوای بەغدا بۆ لەبەیانیان دەگاتە ئاستێکی وا بەرز.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامانجی دوایین سەردانی قائانی بۆ بەغدا

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

یاسین

پەرلەمانی عێراق داوا له وەزارەتی ناوخۆ دەکات سڕکردنی باری شارستانیی کوردانی فەیلی هەڵبگرێت

سەڵاح