zagros news agency

ترەمپ پەیامێک بە سوودانی دەدات

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە پێگەیشتووە.
سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگەدار بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە پێگەیشت، کە چەند بابەتێکی لەخۆگرتبوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دیارترین بابەتەکە بریتی بووە لەوەی پێویستە چەک لە دەرەوەی دەوڵەت کۆنترۆڵ بکرێت، هەروەها چالاکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ڕابگرێت، ئەمە جگە لەوەی عێراق دەستوەردان لە کارووباری سووریا و حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ ده‌كات

سەڵاح

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ پشتیوانی‌ کردن گەیشتنە ئیسرائیل

یاسین

هێرشەکان بۆ سەر یەکتری دەستی پێکردەوە

گوران