zagros news agency

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانێکی پێشووی بەرشەلۆنە دەکات

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی فەرەنسا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانێکی پێشووی بەرشەلۆنە دەکات لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆر یانە هەن کە پەیوەندییان بەو یاریزانە هەیە، لەوانە ڕیال بیتیس، ڤالێنسیا، سیڤیلیا، ڤیاریال، بۆلۆنیا، کۆمۆ و بێنفیکا.
بەڵام لە ئێستادا ئەتلەتیکۆ مەدرید چاودێری بارودۆخی مێلۆ دەکات، بە مەبەستی گواستنەوەی لە مانگی یەکدا.
ئەتلەتیکۆ پەیوەندی بە شاندی یاوەری میلۆوە کرد، پێشبینیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستەکەی یەکلایی بکرێتەوە.
مێلۆ (28 ساڵ) گرێبەستی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەیە تا مانگی حوزەیرانی 2026.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیا دەدات

یاسین

براوەی خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ دیاریکرا

یاسین

لەسەر لێدوانێک کێشەیەکی گەورە دەکەوێتە نێوان هەڵبژاردەی مەغریب و سەنیگال

یاسین