zagros news agency

یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەستیپێکردەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 7-1-2025 ، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دەست پێدەکات.

بەگوێرەی میدیاکان بڵاویان کردەوە، بۆ یەکەمجار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە، ئاماژەیان بەوەش کرد، یەکەم گەشتی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی سووریا بەرەو شارقەی ئیمارات بەڕێکەوت.

سەرۆکی دەستەی گواستنەوەی فڕۆکەوانی مەدەنی و گواستنەوەی ئاسمانی، ئەشهەد سەلیبی، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانای ڕاگەیاند: “دەستپێکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، لە 17-1-2025ەوە دەست پێدەکاتەوە.

لە 18-12-2024، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی سووریا یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بەرەو حەلەب بەڕێکەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هێزێکی نوێی سەربازیی لە گوندەکانی کۆبانێ جێگیر کرد

سەڵاح

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین