ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی ئەمریکا میدالیای ئازادی دەبەخشێتە دێنزڵ واشنتن

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بەرزترین خەڵاتی سڤیل لە ئەمریکا دەبەخشێتە 18 کەسایەتی، یەکێک لەوانە دێنزڵ واشنتن، ئەکتەری ئەمریکییە.

دوایین کاری هونەریی ئەو ئەکتەرە سینەماییە، رۆڵگێڕانییەتی لە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی “Gladiator”. 

رێوڕەسمی خەڵاتکردنی کەسایەتییەکان وەک نەریتێکی ساڵانە، ئەمساڵیش لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو.

هەروەها میدالیاکە بەخشرایە لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئەرژەنتینی، بەڵام خۆی ئامادە نەبوو، دواتر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی بە ئەرکی ترەوە، نەیتوانی ئامادە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کتێبی “هەورامان لە نێو بەرداشی ململانێکاندا” ناسێندرا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART