ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Samsung دوو مۆبایلی لە زنجیرەی A نمایش دەکات

 

کۆمپانیای (Samsung) بەشێوەیەکی فەرمی دوو مۆبایلی لە زنجیرەی (A) نمایش کرد وە یەکێکیان مۆبایلی (Galaxy A35 5G) ئەوەی تریان (Galaxy A55 5G) کە هەردووکیان ڕوونمایەکەی 6.6 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەکەی پلاستیکە.
بەلام جۆری چیپسێتی مۆبایلەکان جیایە (A35) چیپسێتی Exynos 1380ی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها (A55) چیپسێتی Exynos 1480 لەسەر جێگیر کراوە هەروەها چوار ساڵ نوێکردنەوەی Android و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست دەبێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری Android 14 دەکات.

هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP67ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین