zagros news agency

کۆمپانیای Volkswagen کار لەسەر ئۆتۆمبێلێکی نوێی Scirocco دەکات

 

کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن کار لەسەر ئۆتۆمبێلێکی نوێی (Scirocco) دەکات کە بە تەکنەلۆژیای سیستەمی پۆرشەوە پەیووەست دەکرێت دوای ئەوەی کۆمپانیای ئۆتۆکار راگەیاند کە لە بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی دیزاین و تەکنەلۆژیا بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا جامێکی وەرزشی نوێ دەکرێت ئەگەر بەڕێوەبەری گەورە تۆماس شێفەر ئەم پیلانە پەسەند بکات بەمەش کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن دەتوانین لە ساڵی (2028) دا سکیرۆکۆیەکی نوێ بەرهەم بهێنێت کە هاوشێوەی سکیرۆکۆی کۆن بەڵام بە ڕێگایەکی جیاوازتر و بە نەوەیەکی نوێ‏تر هەروەها بە تەواوی کارەبایی دەبێت
هەروەها بە ئەگەرێکی زۆر دوو وەشانی هەبێت وەشانی ئاستی سەرەتایی بە توانای 300 ئەسپ و بە توانای 400 ئەسپ لەسەر ویلەکانی دواوە Scirocco-R.
بەپێی سەرچاوەکانی ئۆتۆکار ئۆتۆمبێلی نوێی سیرۆکۆ پلاتفۆرمی PPE لەسەر جێگیر دەکرێت کە لەلایەن کۆمپانیای پۆرشەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

OpenAi ژیری دەستکرد بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دابین دەکات

یاسین

سامسونگ یەکەمین وەشانی نوێێی One UI 9.0 بلاو کرایەوە  

سەڵاح

کۆمپانیای Microsoft کۆتایی بە ئەپی Skype هێنا

یاسین