ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كەنەدا پەرە بە بازرگانیی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەدات

 

وەزارەتی بازرگانی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەنەدا، سیاسەتی فراوانترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لە کوردستان جێبەجێ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش، بازرگانەکانیان دەنێرن، تا سەرمایەکانیان لە کوردستان بەگەڕ بخەن.

 

کریستوفەر بویم، باڵیۆزی کەنەدا له عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوت: ”لەم سەردانانەم بۆ کوردستان و هەولێر هەمیشە گۆڕانگارییم بینیوە. ئەمجارەیشیان وەک پێشتر، بۆیە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی ئێمەدا دەکرێ هەرێمی کوردستانیش ئەو پێگە بازرگانییە بێت، کە بازرگانانی کەنەدا ڕووی تێبکەن. “

 

گوتیشی: ”پشتیوانیی هەموو هەوڵێکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەبین بۆ فراوانترکردنی بازاڕی کار و وەبەرهێنان، کە ئەوەش هۆکارێکە لە گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان. “

 

ئەم لێدوانەی کریستوفەر بویم، باڵیۆزی کەنەدا له عێراق، لەمیانی سەردانێکی بوو بۆ ژووری بازرگانیی هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ژوور و بازرگانانی هەولێر بۆ دروستکردنی ڕایەڵەیەکی بەهێزی بازرگانی و دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتری سەرمایەگوزاری.

 

دوای کۆبوونەوەکەش، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ”لە کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی، زەمینەی بازرگانی و سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لە ئاستێکی ئێجگار گەشەکردوودایە، کە ئەوەش ئەنجامی ئەو سیاسەتە ئابوورییەیە، که حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیڕەوی دەکات، بۆیە وڵاتانی جیهان بەگشتی و کەنەدا بەتایبەتی، دەیەوێ لە کوردستان پێگەی بازرگانیی خۆی بەهێزتر بکات.“

هەواڵی پەیوەندیدار

لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با یه‌ك هه‌فته‌ی ماوه‌

سەڵاح

بڕیارێك بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌چێت

یاسین

پێدانی موڵەت بۆ پەروەردە کردنی مریشک و بەرهەم‌هێنانی هیلکە ڕاگیرا

سەڵاح