zagros news agency

لە سنووری کەرکووک بەرگدوورەکەی داعش دەستگیر کرا

چوارشەممە 15-1-2025، هەواڵگری سەربازی عێراق، لە باشووری پارێزگای کەرکووک، ئافرەتێکی داعشی دەستگیرکرد کە بەرپرسی دارایی و دروومانی جلوبەرگی سەربازی ڕێکخراوەکە بووە.
هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “لە ئۆپەراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ئافرەتێکی داعش بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4 / تیرۆر لە قەزای حەویجە پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکەن.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “دەستگیرکراوەکە لە کەفالەتی دارایی ڕێکخراوەکە کاری دەکرد، لەوێ ئەو گەرەنتیانە دەگوازێتەوە و بەسەر خێزانەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە کە لە قەزای حەویجە دابەش دەکرا. هەروەها کاری لە دورینی جلوبەرگی سەربازی بۆ داعش کردووە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بردیەوە و چاوەی لە شکستی مانسیتیە

یاسین

عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دوایی کرد

یاسین