zagros news agency

گرنگیەکانی بەکارهێنانی شویت

شویت یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی جیاواز دەکات، %86ی لە ئاو پێکهاتووە هەروەها کاربۆهیدرات، ڕیشاڵ، پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە.

شویت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ماسولکەکان هەیە و پارێزگاری لە کرداری هەرس دەکات، ڕێگری لە دروستبوونی بەردی زراو دەکات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی هەرس و هێورکردنەوەی گەدە دەدات، دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵەکان ڕێگری لە ئاوسانی سک و سکچوون دەکات، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن و ترشەڵۆکی گەدە ڕێکدەخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوردستان دەخرێتە ناو لیستی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان

یاسین

توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی شلیک ئاشکرادەکات

lana

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

سەڵاح