zagros news agency

ئەو ژنە تیرۆریستە دەستگیر كرا كە بەرپرس بوو لە دروستكردنی جلوبەرگ بۆ چەكدارانی داعش

 

ده‌زگاى هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ده‌ستگیركردنى ئافره‌تێك ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بەرپرس بووه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریی دارایی و دروستكردنى جلوبەرگی سەربازی بۆ چه‌كدارانى ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرکووک.

ده‌زگاى هەواڵگریی سەربازیی عێراق، ڕایگه‌یاندووه‌، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بە هەوڵێکی هەواڵگریی دیاریکراو و بە بەدواداچوونی مەیدانی و تەکنیکی لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەكان توانرا ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 15ى 1ى 2025) ژنە تیرۆریستێکی داعش دەستگیر بکەن.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ بەپێی بڕگەکانی مادەی (4/ یاساىتیرۆر) لە قەزای ئحەویجە لە پارێزگای کەرکووک ئافره‌تێكی تیرۆریست به‌ پله‌ى (به‌رپرسی كه‌فاله‌تى دارایی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش) کار دەکات.

ئه‌و ئافره‌ته‌ تیرۆریسته‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ دابه‌شكردنى هاوكارى دارایی به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش له‌ سنوورى كه‌ركووك و حه‌ویجه‌، هەروەها وەکو دروومان بۆ جلوبەرگ و کەرەستەی سەربازی تایبەت بە ڕێکخراوی داعش کاری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت هوتێلی (بەری-حەجەری) لە سەرسنک کردەوە

یاسین

هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە رێککەوتن

یاسین

وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین