zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەفتەی داهاتوو نەوت بەسەر خێزانەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێ

 

 

کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/1/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە: “ئەمڕۆ یه‌كه‌م کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندی لەسەر 19%ی پشکی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی داوە. ”

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەوەشی راگەیاندووە: “ئەو نەوتەی ئەمڕۆ هاتووە، هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەش دەکرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بۆ تۆڵەسەندنەوە هێرشی کرد سەر سووریا

یاسین

گه‌شتی فالكۆن بۆ گه‌یاندنی پێداویستی به‌ وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بۆ سبه‌ی دواخرا

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح