ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنە توونەکان لەسەر جەستە

لەوانەیە هەست بە سووتانەوەی دەم و سووربوونەوەی لێو و فرمێسکی چاوەکانت بکەیت دوای خواردنی خۆراکە توونەکان بەڵام جگە لەوە کاریگەری نەبینراوی هەیە کە لەناو جەستەتدا ڕوودەدان کە ڕەنگە ئاگاداری نەبیت.

بەپێی ماڵپەڕی “Health Shots” خواردنە توونەکان کاریگەری لەسەر دەم و گەدە و تەنانەت چاویش دەبێت و لەوانەیە ببێتە هۆی سکچوون لەکاتی خواردنی بڕێکی زۆر لێ.

لێرەدا مەترسییە ئەگەرییەکانی خواردنە توونەکان دەخەینەروو:

– تێکچوونی گەدە و ڕیخۆڵە

خواردنی خۆراکە توونەکان بە رێژەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەکزێ یان کێشەی تری هەرسکردن و دروستبوونی ئازاری گەدە.

– خراپتربوونی برینی گەدە یان هەوکردنی گەدە

هەرچەندە خواردنە توونەکان ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە یان هەوکردنی گەدە، بەڵام نیشانەکان لە ئەو کەسانە خراپتر دەکات کە ئەم حاڵەتە تەندروستییانەیان هەیە.

– زیادبوونی کێش

هەرچەندە خۆراکە توونەکان ڕەنگە یارمەتیدەر بن بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام هەندێک جار دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی کردن لە خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش هەروەها دروستبوونی ئارەزووی خواردنی شیرینی دوای خواردنە توونەکان ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر کێش هەبێت.

– سکچوون

خواردنە توونەکان پرۆسەی هەرسکردن خێراتر دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی سکچوون و دروستبوونی ئازار لە ریخۆڵەکاندا.

– ژانەسەر

زۆر خواردنی خۆراکە توونەکان دەبنە هۆی سەرئێشەی کتوپڕ، لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە کە خواردنی بیبەری توون لەوانەیە ببێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی مێشک ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشەی توند.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن چەوری سروشتیان تێدایە سوودیان بۆ جەستە هەیە

lana

سوودەکانی تەمەر هیندی

lana

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

lana