zagros news agency

سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له‌ كوردستان تیڤی كرد

بەبۆنەی یادی 26ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، سەرۆک بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ كردن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی میدیایی کوردستان و بەڕێوەبەر و سەرجەم كارمەندانی كوردستان تیڤی

بەبۆنەی بیست و شەش ساڵەی كاركردنی كورستان تیڤی وەک یەكەم كەناڵی سەتەلایت لە كوردستان ،پیرۆزبایی ئەو یادە مێژوویەتان لێدەكەم. كوردستان تیڤی لەپێناو ئامانجێکی بەرز و ڕەوای نیشتیمانی و، لە هەلومەرجێكی پێویست و لەقۆناغێكی هەستیار بەهەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزان دامەزرا و بووە مینبەرێکی گرنگی گەیاندنی پەیامی خەلكی كوردستان و هەروەها بوو بەشێک لەخەباتی نیشتمانی و نەتەوەییمان.

لەو یادەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی ئازیز هەیە، ببنە سەکۆی سەرەکیی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاستگۆیی لەناو میدیای کوردیدا ئەویش بە سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و  تەکنیک شێوازی تازەی کارکردن و پابەندبوون بە چوارچێوەکانی کاری پرۆفیشناڵیی میدیایی و هەروەها ڕەچاوکردنی بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەکان.

دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونتان دەکەم و هەر سەرفرازو سەركەوتووبن.

مسعود بارزانی

17ی کانوونی دووەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح

لە سووریا ئەم مانگەش داعش لە هێرشان بەردەوام بوو

یاسین

سزادانی ٨٠ قوتابی زانکۆی کۆڵۆمبیا بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیسرائیل

یاسین