ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی  تیڤی

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کادیر و کارمەندان و هونەرکاران لە کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی.

لە (٢٦) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانیی كوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین، هیوادارین وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بەرپرسانە برەو بە بەرنامەکەتان بدەن و ڕەنگپێدەری خواستە ڕەواکانمان و پرسە هەنووکەییەکان بن.

كەناڵی ئاسمانیی كوردستان، لە ڕۆژێکی وەكوو ئەمڕۆدا، كە بە بڕیار و سەرپەرشتیی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی) دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی ئەو كاروانە پڕ بەخششەی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانە، ئەم كەناڵە وەك یەكەمین كەناڵی ئاسمانیی پێشەنگ، توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێكی ڕێکوپێک و بە پڕۆسەیەكی خەمخۆرانە بێتە ناو گۆڕەپانەكە و، بێ سرەوتن هەنگاوی سوودبەخشانە بنێ و قۆناغێكی نوێ لە بواری میدیایی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات و بەرەو پێشەوەی ببات. هەروەها بەپێی ڕوانگەیەکی پیشەوەرانەش مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و رووداوەكان بكات و بێ جیاوازی هەواڵ و ڕووداوەکانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ڕووماڵ بكات.

کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا هەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و هونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

 

جارێكی دیكە وێڕای سوپاسگوزاری و دەستخۆشیمان پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگەکەتان وەك دامەزراوەیەكی میدیایی هاوچەرخ و پڕۆفیشناڵ دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەر لەپێشكەوتن و سەركەوتن دابن.

 

بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

سەڵاح

بەیاننامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

یاسین

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکومەتی عێراق هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکەی شنگالی جێبەجێ نەکردووە

دڵشاد