zagros news agency

بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە شاندێکی حکوومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و تاوتوێکردنی هەمواری بودجە؛ دەچێتە بەغدا .

ئێواری ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-01-2025، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی و ئەندامێتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران؛ دەگاتە بەغدا.

ئامانجی سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تاوتوێکردنی هەمواری بودجەی گشتیی عێراقە کە تاوەکوو ئێستە دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیان: بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و دەرگامان بۆ پشکنین کراوەیە

یاسین

پەروین گۆران: دێ کارکەم بۆ بهێزکرنا کەرتێ چاندنێ و پالپشتی کرنا زێدەتر یا جوتیاران

سەڵاح

گەرمبوونی کێبڕکێی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی لە ئەمەریکا؛ ترەمپ و ڤانس بەشداری هەڵمەتەکان دەکەن

سەڵاح