ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئەوانەی خیانەتیان کردووە یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت

 

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی وڵات ڕێکارەکانی دژی خیانەتکاران جێبەجێ دەکەن.

ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند، “دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی حکوومی، پۆلیسی نیشتیمانی و داواکاری گشتی، زۆر بەباشی یاسا جێبەجێ دەکەن.”

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ڕووبەڕووی ئەو خیانەتکار و پلانانە دەبنەوە کە وڵات و کۆمەڵگای ئۆکرانیایان لاواز کردووە، گوتیشی، هەرکەسێک دژی ئۆکرانیا بوەستێت یان تەحەدای یاساکانی بکات، دەبێت ئەوەی لەبیربێت کە وەڵام دەدرێتەوە.”

سەرۆکی ئۆکرانیا هیچ وردەکارییەکی دیکەی سەبارەت بەقسەکانی نەخستە ڕوو.

هەروەها دەزگای هەواڵگری و داواکاری گشتیی ئۆکرانیا دوێنێ چەندین داتایان سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە گومانیان لێدەکرێت هاوکاریی ڕووسیا بکەن، یان وەک سیخوڕی ڕووسیا دەستگیرکراون.

لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد، هەروەها دەیان هەزار کەس کوژران و بریندار بوون و ملیۆنان کەس ئاوارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە، سووریایی دەڕۆن بۆ حەج

یاسین

بۆیەکەم جار مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت 50 ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت

یاسین

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی عێراق جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین