ئەمڕۆ یەک شەممە 19 – 01 – 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەئێوارەو شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبیت (10 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
سبەی دووشەممە 20- 01 – 2025
کەش / لەئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى, ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کەشێکى نا سەقامگیر , سەرەتا لەکاتەکانى بەرە بەیانى زوو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت , ناوچە سنوورییەکان بەدرێژاى کاتەکان لەکاتى دابارین بەفریش دەبارێت , لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت . هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان لە 1400م زیاترە ئەگەرى بەفر بارین هەیە , لەسەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفر بارین هەیە , کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە(8 – 5) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبیت (10– 20 ) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 4 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 6 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 19- 01- 2025