zagros news agency

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

 

دانی ئۆلمۆ لە ماسولکەکانی ڕاستدا توشی گرژ بووە و لە یاری داهاتوودا بەشداری ناکات، وادەی گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی لەگەڵ تیپەکە بە پشتبەستن بە گەشەکردنی بارودۆخەکەی دیاری دەکرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئۆلمۆ لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر خیتافی، ئێوارەی دوێنێ، شەممە، پێکان بووە، کە لە گەڕی 20ی لالیگادا بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون کۆتایی هات.
یارییەکەی بەنفیکا بۆ بەرشەلۆنە زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات، بەبێ ئەوەی پێویست بکات قۆناغی کۆتایی ئەنجامبدرێت کە لەنێوان ئەو تیپانەی لە پلەی نۆیەمەوە بۆ 24یەم بەڕێوەدەچێت.
یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی دووەمدایە و لە دوای لیڤەرپوولەوەیە کە بە ١٨ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر: بڕی یەك کیلۆ و 500 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

سەڵاح

گرێبەستێکی وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵلا دەنێتەوە

یاسین

ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تۆڕی “پەیجەر”ی حزبوڵڵای بە کۆمەڵکوژی شوبهاند

یاسین