zagros news agency

ئۆنروا: ٤ هەزار لۆریی هەڵگری ئارد و خۆراکی ئامادە بۆ بەکارهێنان بۆ چوونە نێو غەززە ئامادەن

ئاژانسی یارمەتیدانی ئاوارە فەلەستینییەکان (ئۆنروا) ڕایگەیاند، چوار هەزار لۆریی هەڵگری ئارد و خۆراک ئامادەن بۆ چوونە نێو غەززە.
ئۆنروا پێشبینیی کرد هێرشەکان بۆ سەر کاروانە فریاگوزارییەکان لە کەرتی غەززە بە هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان دوای ئاگربەست کەم ببێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەروەها ڕایگەیاند: چوونە نێوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە ١٥ خولەک دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لۆرییە هەڵگرەکانی کەلوپەلی مرۆیی بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە دەروازەکانی “زیکیم” و “کەرەم شالۆم”ەوە چوونە نێو غەززە.
بەرنامەی جیهانیی خۆراک بەنیازە ڕۆژانە لە ڕێگەی ڕێڕەوە مرۆییەکانەوە و لە دەروازەکانی میسر، ئوردن و ئیسرائیلەوە، خۆراک بۆ غەززە بنێرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە ئەم ئاگربەستە، بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆییەکان لە غەززە، گرنگە و دەبێت ئاسایش و دەستگەیشتن بە دەروازەکان دەستەبەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بەناو نوێنەری زەردەشتیە تۆمار دەکات

یاسین

پاڵاوتنی مۆندیال.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە فیلمی مایکل جاکسن دەکرێت

ART