zagros news agency

بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس جێنیفەر لۆپێز چالاکییەکانی وەستاند

ئاگرکەوتنەوە لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا زیانی زۆری بە بواری هونەری گەیاندووە، بەتایبەتیش سینەما، بەهۆیەوە جێنیفەر لۆپێز، ئەکتەر و گۆرانیبێژ چالاکییەکانی وەستاند.

ئەو هونەرمەندە رایگەیاند، بەهۆی دۆخی لەۆس ئەنجلس، هەموو پلانە هونەرییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە. 

بڕیاربوو ئەو هونەرمەندە چەندین کۆنسێرتی و بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی لە نیویۆرک هەبێت، بەڵام هەمووی هەڵوەشاندووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پێشاندانی نمایشی تایبەتی فیلمە نوێیەکەی “Unstoppable” لە لۆس ئەنجلس دواخست.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتباری هێرشەکەی سەر کۆنسێرتی تایلۆر سویفت دادگایی دەکرێت

ART

دایکی جان کلود ڤان دام کۆچی دواییکرد

ART

ئادێڵ ریکۆردی ویتنی هیوستن دەشکێنێت

ART