ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ هه‌ولێر پڕۆژه‌یه‌ك كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

 

 

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.

وه‌زارتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، پڕۆژەیەكی دروستكردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە كەرتی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بەسەر هاووڵاتیان بە گوژمەی (1،753،348،000) دینار جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دوێنێ یەكشەممە 19/1/2025 كەوتە واری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش کاری هەڵکەندن بۆ پڕۆژەكە دەستی پێكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى سووريا

یاسین

ئافرەتێک دوای لابردنی ٨ ئەندامی لەشی بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بوو

سەڵاح

سبەی خولی نایابی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی هەستیارتر

یاسین