zagros news agency

کۆمپانیای Acer دوو کۆمپیوتەری نوێی نمایش کرد

کۆمپانیای (Acer) دوو کۆمپیوتەری (All in one) و کۆمپیوتەرێکی بچووکی لە کۆنگرەی (CES 2025) نمایش کرد کە بڕوانامەی (Copilot Plus AI) هەیە کۆمپیوتەری (Acer Aspire S AI) بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت بە قەبارەی 23.8 ئینج بە ڕوونی 1080p و بە قەبارەی 27 ئینج و بە ڕوونی 1080p و 4K و هەردوو قەبارەکە بە بژاردەی تەچیش بەردەست دەبن.
بە نەوەی نوێی پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra بەردەست دەبێت و پشتگیری لە Bluetooth 5.4 و Wi-Fi 7 دەکات. دەرچەی HDMI 2.0 و USB-A 3.2 و USB 2.0 هەیە هەروەها لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت هەروەها کۆمپیوتەری (Aspire C AI) نمایش کرا بە قەبارەی ڕوونمای 23.8 و 27 ئینج بە ڕوونی 2K دەبێت. بە پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen AI و گرافیکی AMD Radeon 800M. ڕامی 64 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت دەبێت و پشتگیری لە Bluetooth 5.4 و Wi-Fi 6 دەکات. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 999 دۆلار لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung زنجیرە موبایلێکی نوێ نمایش دەکات

دڵشاد

سێرڤەری App story کۆمپانیای Apple وەستا

دڵشاد

Elon Mask بەنیازە ئەپێک بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە

دڵشاد