zagros news agency

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

ڕێبوار مصطفی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت ئه‌ویش پارتییه‌

سەڵاح

گومانلێکراوانی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران رەوانەی دادگا کران

یاسین