به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/1/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌دريان ئايسلستين كونسوڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نيشان دا، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هيواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌ى و له هه‌موو بواره‌كاندا، بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و هۆڵه‌ندا بدات.
ئه‌و بوار و كه‌رتانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.