ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سعودیە بە سه‌ده‌ها ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات

 

دوێنێ هەینی، وەزیری ئابووری سعودیە فەیسەڵ عەلی ئیبراهیم، رایگەیاند، پاکێجە 600 ملیار دۆلارییەکەی سعودیە لەگەڵ ئەمەریکادا وەبەرهێنان و کڕین لە کەرتی گشتی و تایبەتیشدا لە خۆدەگرێت.

لێدوانەکانی عەلی ئیبراهیم یەکەمین لێدوانی گشتی بەرپرسێکی سعودیەن دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ” وەبەرهێنانەکەی ” سعودیە دەبێت بگاتە یه‌ك تریلیۆن دۆلار.

دەزگای هەواڵی سعودیە ڕۆژی پێنجشەممە وتی شازادەی جێنشین جەختی لە نیازی سعودیە کردووەتەوە بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، وتیشی وەبەرهێنانەکە بە بڕی 600 ملیار دۆلار دەبێت و دەکرێت زیاتریش بێت.

عەلی ئیبراهیم لە پانێڵێکی کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا سعودیە بڕەکە زیاد دەکات بۆ یه‌ك تریلیۆن دۆلار وەکو چۆن ترامپ پێشنیاری کردووە، وتی ” ئەم ژمارەیە وەبەرهێنان و کڕینیش لە خۆدەگرێت لە کەرتی گشتی و تایبەتیشدا، هەروەها ڕەنگدانەوەی پەیوەندییە بەهێزەکەیە.”

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ” باس لەوە کراوە کە سعودیە بە بڕی لانیکەم 600 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا وەبەرهێنان دەکات. بەڵام داوا لە شازادەی جێنشین دەکەم، کە پیاوێکی سەرسوڕهێنەرە، بڕەکە زیاد بکات بۆ 1 تریلیۆن دۆلار.”

داتاکانی حکومەت دەریدەخەن کە لەم ساڵانەی دواییدا هەناردەکردنی شتومەک لە ئەمەریکاوە بۆ سعودیە زۆر زیاتر بووە لە وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی سعودیە لە ئەمەریکادا.

کاتێکیش پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا سعودیە نرخی نەوت کەم دەکاتەوە یان نا، دوای ئەوەی کە سەرۆک ترامپ وتی داوا لە سعودیە دەکات نرخی نەوت کەم بکاتەوە، عەلی ئیبراهیم وتی ڕیاز سەنگی خستووەتە سەر جێگیری درێژخایەنی بازاڕی نەوت.

عەلی ئیبراهیم وتی ” هەڵوێستی سعودیە، هەڵوێستی ئۆپیک، سەنگ خستنەسەر سەر جێگیریی درێژخایەنی بازاڕە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لە کاتێکدا کە خواست لەسەر نەوت زیاد دەبێت نەوتی تەواو هەبێت بۆ دابینکردن.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت

یاسین

ڕێباز حەملان، پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە بە سوودانی گه‌یاند

یاسین

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری دادی عێراق جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین