zagros news agency

میلان چاوی لە هێرشبەرێکی نوێیە

 

یانەی میلان یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی سانتیاگۆ خیمینێزی مەکسیکی هێرشبەری یانەی فاینۆرد لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا پێشکەش کرد.
پێشتر ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە میلان ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ خیمێنیز لەسەر مەرجە شەخسییەکانی گرێبەستەکە هەیە و تەنها ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەزامەندی فاینۆرد بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی، میلان یەکەم ئۆفەری خۆی پێشکەش بە فاینۆرد کردووە بۆ گواستنەوەی خیمینێز، بە بڕی 36 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕاوەکانیشەوە.
تۆڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە یانە هۆڵەندییەکە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی دیاریکردووە بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕۆشتنی خیمینێز لە مانگی یەکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی پلەیەکی کوردستان دواخرا

یاسین

گرێلیش: ساڵی ٢٠٢٤ قورسترین سال بوو لە ژیانمدا

یاسین

نەیشینزلیگ.. نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین