ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە سبەی یه‌كشه‌مه شاندی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری زۆر باشی كردووه، له‌وانه ڕایگه‌یاندوه، کە ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن.
دکتۆر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی یه‌كشه‌مه شاندی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری زۆر باشی كردووه، له‌وانه ڕایگه‌یاندوه، کە ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بوودجه ڕه‌وانه بكات.
هەروەها دکتۆر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێشنیاری دووەمیش ئەوەیە کە حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
رێباز یونس