zagros news agency

لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی ساڵی 2025، بەغدا لە دوایین ڕیزبەندی جیهاندایە

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی “نومبیۆ”، کە تایبەتە بە ئاستی ژیانی وڵاتانی جیهان، بەغدای پایتەخت لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی ساڵی 2025 لە پلەی کۆتاییدا هاتووە.

ماڵپەڕەکە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بۆ مانگی یەکی ساڵی 2025، ڕایگەیاندووە، “بەغدای پایتەخت لە پلەی کۆتاییدا هاتووە کە پلەی 309یە لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی لەنێو شارە جیهانییەکان بۆ ئه‌مساڵ، بە به‌ده‌ستهێنانى ٣٥ نمره‌ لە کۆی 100 خاڵ”.

لە ئاستی جیهانیدا، “Kaohsiung” له‌ تایوان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستیدا، بە کۆکردنەوەی نمرەی 88.6، لە دوای ئەویش تایپەی کە بەهەمان شێوە لە تایوانە، بە کۆکردنەوەی 86.7، چیانگ مای لە تایلەند پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە بە نمرەی 85، هەروەها ماکاتی لە فلیپین بە کۆکردنەوەی 85. خاڵ، و سیئۆل لە کۆریای باشوور بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

لەسەر ئاستی وڵاتانى عەرەبی، دۆحە لە قەتەر پلەی حەفتاهەمی جیهانی و یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانى عەرەبی بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پێوەرەکانی چاودێری تەندروستی، دوای ئەویش ئەبووزەبی لە ئیمارات بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، دواتر دوبەی لە ئیمارات بە 69 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا خاڵ، پاشان مەنامە لە بەحرەین بە 67 خاڵ، پاشان ڕیاز لە سعوودیە بە 65 خاڵ.

لە کۆتایی لیستەکەدا بەغدا و کاراکاس لە ڤەنزوێلا و دیمەشق لە سوریا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئێران و ڕووسیا مانۆڕی “ئازادکردنی کەشتیی ڕفێنراو”یان کرد

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بەشداریکردنی بانکی بازرگانی عێراق لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی

یاسین