zagros news agency

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کراوە و بەردەوام دەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “دوێنێ سێشەممە، لە دهۆک دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەتی مانگی ڕەمەزان کراوە.”

ئاماژەی بەوش دا: “بەشەخۆراکی ڕەمەزان ڕۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و سلێمانی دابەش دەکرێت و دابەشکردنەکەش بەردەوام دەبێت، تاوەکوو دەگاتە دەستی هەموو هاووڵاتییان.”

نەوزاد شێخ کامیل ئاشکراشی کرد: “بەشەخۆاكەکە لە شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج، نیسك و ئارینۆک پێکهاتووە، بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانیش هەریەكە لە نیشاستە، مەعکەرۆنی، ئاردی سفر و شەعریەی لەگەڵدا دابەش دەکرێت، وێڕای ئەوەی بەشەئاردیش دەستی پێکردووە.”

جەختی کردەوە: “فەرمانگەکانمان بەردەوام کاریان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزان خۆراکەکە دابەش بکرێت، بۆ ئەوەی هاوکار بین بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان له مانگی ڕەمەزاندا.”

 

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

120 ملیار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق

سەڵاح

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووچۆ ئاسایی بۆتەوە

دڵشاد

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ سێشەممە

یاسین