zagros news agency

شاندێکی ڕووسی لە دیمشقە

 

شاندێکی ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆگدانۆڤ لە دیمەشقه و لەگەڵ ئەحمەد شەرع باسی داهاتووی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و سووریا دەکەن.

میدیای فەرمیی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گەیشتە دیمەشق و گفتوگۆی فراوان لەگەڵ ئەحمەد شەرع و وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی دەکات.

بۆگدانۆڤ لە دیمەشق ڕایگەیاند، ئامانج لەم سەردانە بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانە لە نێوان سووریا و ڕووسیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

گوتیشی، ڕووسیا پێداگرە لەسەر یەکێتی، سەربەخۆیی و سەلامەتی خاکی سووریا و بەدیهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەو وڵاتە.

پێشتر ڕووسیا گوتبووی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نوێی سووریا لەسەر داهاتووی بنکە سەربازییەکانی خۆی لەم وڵاتە قسە دەکات.

 

ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی فەرمی بەرپرسێکی پایەبەرزی ڕووسی بۆ دیمەشق لە دوای کەوتنی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە 24 کاتژمێردا 17 کەس لە بۆنە جیاوازەکانی سووریادا گیانیان لەدەست دا

یاسین

تورکیا ماڵی هاوڵاتیان لە گوندەکانی تل تەمر و کۆبانێ تۆپباران و بۆمباباران کرد

یاسین

ئه‌حمه‌د پشده‌ری بۆ زاگرۆس: كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی جیهان له‌ هه‌ولێر داوای هه‌نگوینی كوردستان ده‌كه‌ن

یاسین