بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه و سه‌باره‌ت به مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووه؛ ده‌شڵێت، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوون.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڕێباز حه‌ملان، بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه و به‌گشتی باسی دۆخی دارایی عێراق و ئاڵەنگارییەکانیان لەم ساڵدا كردووه.
ڕێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پاشان پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دواکۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌م باره‌وه كه له 11ـی كانوونی دووه‌می 2025 به‌ڕێوه چوو، پێ ڕاگه‌یاندووه.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەی باس کردووه کە حکوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕۆژانە بە بەردەوامی کار دەکەن، بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتووە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێکی دارایی خراپەدایه.
ڕێباز حه‌ملان گوتووشیه‌تی، بۆ سوودانی ڕوون كردووه‌ته‌وه، داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکوو خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی داهاتوون لە بەغدا كه لە نێوان هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.