ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتینكردنی مووچە هەر لە بانكە حكوومییەكان نییە، دەكرێ لە بانكە ئەهلییەكانیش بێت

 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا دانی بەوەدا ناوە كە بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران هەر لە بانكە حكوومییەكان نییە و لە هەموو بانكێك دەكرێت.

لە روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تێیدا وەڵامی ڕێباز حەملان، وەكیلی وەزارەتەكە دراوەتەوە، دان بە چەند راستییەكدا نراوە كە یەكێك لەو راستییانە ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە كە لە رابردوو لە زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە بڵاو دەكرانەوە گوایە پێداگریی لەوە دەكات كە تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران لە بانكە فیدڕاڵییەكان بێت، بەڵكوو لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە كە ”بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە هەموو بانكەكان دەكرێت، نەك تەنیا بانكە فیدڕاڵییەكان.“

هەروەك لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچە باس لەوە كراوە كە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تیمێكی ناردۆتە هەرێمی كوردستان وردبینی لە لیستەكان و ئەو ناوانە دەكەن كە خانەنشین كراون تاوەكوو مووچەكانی خانەنشینییان و زیادەی 100 هەزار دیناری لەگەڵ پاداشتی كۆتایی خزمەتیان بۆ هەژمار بكەن كە سەرجەمی ئەو كەسانەشی خانەنشین كراون بەپێی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، 29 هەزار فەرمانبەرە.

هەر لەو راگەیاندراوەدا دان بە خاڵێكی تریشدا نراوە كە ئەویش تێیدا هاتووە، هێزێكی پێشمەرگە كە بەشێكن لە هێزی وشكانیی فیدڕاڵی، دەركەوتووە كە هەرێمی كوردستان مووچەكانیان دەدات و بەم هۆیەشەوە كورتهێنان لە مووچە دروست بووە، لە كاتێكدا ”دەبێت ئەم هێزە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی فیدڕاڵییەوە مووچەیان پێ بدرێت چونكە پارەی تەرخانكراو بۆیان و میلاكیان زیاتر لە دوو ساڵە پەیوەستە بە وەزارەتی بەرگریی فیدڕاڵییەوە.“

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕ ڕووی دا و 7 كەس بە فیشەك بریندارن

لە كۆمێنتە

سەرچاوەیەك لە شاری میسانی باشووری عێراقەوە ڕایگەیاندووە، كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروست بووە و 7 كەس بریندارن.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، شەڕەكە لە ناوچەی سەید سوفێح لە قەزای كەحلای باشووری رۆژهەڵاتی میسان ڕووی داوە، بەهۆیەوە 7 كەس بریندارن.

دواتر پۆلیس ناوچەكەی گەمارۆ داوە و شەڕەكە كۆتایی پێ هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئیتیحادی دەکات

یاسین

بەرشەلۆنە چاوی لە پلەی یەکەمی چامپیۆنزلیگە

یاسین