zagros news agency

ماتەمەکەی شوبات و بەفرەکەی هەولێر ..

 

کاتێ كارەساتەکەی یەکی شوبات، نانی جەژن و فرمێسكی تێكەڵ كردین و کوردستانی تازیەبار کرد، بەندە لە سلێمانییەوە گەڕامەوە و بۆ دەمەوئێوارە لەگەڵ هاوكارانم ژمارەیەكی رەشپۆشی (رۆژنامەی خەبات)مان دەرچواند. كاتێ وێنەی شەهیدەكانمان ریزدەكرد، قەبارەی خەسارەتەکە بە حەددێک گەورە بوو، نزیك لەو رەشبینییەی دەكردینەوە كە زەحمەتە جارێكی دیكە كوردستان و پارتی و یەكێتی بكەونەوە سەرپێ.
ئەو دەم كەس نەیدەتوانی خوێنی پارتییەكان و یەكێتییەكان لێكجیابكاتەوە. دیمەنەكە تەنیا خوێنی كورد و خوانەناسیی دوژمن و هەولێرێكی مات و كوردستانێكی خەمگینی دەنواند و هیچی تر..
من بە ش بە حاڵی خۆم هەرگیز هەولێرم بەو ماتییە نەدیبوو..
چەند هەفتەیەك بەسەر ئەو ماتەمگێڕییەدا تێپەڕی، وەك ئەوەی خودا بیەوێت پرسەمان پێ بشكێنێ و پێمان بڵێ: هەستنەوە سەرپێ هێشتا كارتان لە پێشە، بەفرێكی جوانی باراند و بەرگی رەشی هەولێری بە تارای سپی گۆڕی.. بەدەم شەڕەبەفرەوە فرمێسکەکانمان سڕی و دووبارە هەستاینەوە سەرپێ و كەوتینەوە رێ ..

درود بۆ شەهیدان، تێکۆشەرانی نەوەی زێڕین و ئەوانەی خەڵک بە دڵ بۆیان گریان و بە دڵ ماتەمیان بۆ گێڕان..

 

ئاریان فەرەج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی خۆی بۆ بەشداریکردنی بانکی بازرگانی عێراق لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی

یاسین

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

سەڵاح

دەزگای خێرخوازیی ‌بارزانی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە منداڵانی کوردستان

یاسین