zagros news agency

شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

ئاراس ئەحمەد کەشناس:”دوای ماوەیەکی زۆر لە نەبارینی باران و ماوە درێژی کەشێکی وشک لەسەر ناوچەکانمان کۆتای ئەم ھەفتەیە رۆژی پێنجشەمە 6/2/2025 کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاویەکان و بە لاوازی و پچر پچری بارانبارین شار و ناوچە نزمەکانیش ئەگرێتەوە ، شەپۆلەکە بارستە ھەوایەکی ساردیشی لەگەڵ ئەبێت بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزمدەبێتەوە بەفر لەسەر ناوچە شاخاویەکان لەبەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە ئەبارێت ، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی دواتر ھەینی 7/2/2025 بەردەوامی ئەبێت و پاشان کۆتای پێدێت بەڵام پلەکانی گەرما لەرۆژانی دواتردا بەنزمی ئەمێنێتەوە و کەش ساردەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا بیر لە لادانی سزا لە سەر ئەحمەد شرع دەدات

یاسین

نوری مالیکی: دەنگی دەنگدەران دیاری دەکات کە ئایا حکوومەتی ئێستا لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە یان دەگۆڕدرێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات

سەڵاح