ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسند كرد

لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەكشەممەدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسند كرد.نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕالی كۆماری عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023ی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025)ی پەسند كرد.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار كۆبووەوە و یاساكەی پەسند كرد.

لەبارەی پەسندكردنی هەمواری یاسای بودجە، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند “سوپاس بۆ خودا لە پەرلەمان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دراو”.

راشیگەیاند “ئیتر هیچ بیانوویەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و نەناردنی بودجەی هەرێم نەما”.

بەگوێرەی بڕگەی 12ی یاساكە، دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەركرێتەوە و تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێمی كوردستانیش 16 دۆلار دیاریكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌سێك بە ناوی دامەزراندنەوە ده‌یان ملیۆن دیناری له‌ هاوڵاتیان وه‌رگرتووه‌، دەستگیركرا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین